ئەیسووس 11, کانوونی دووەم 2024

ئەیسووس هەردوو زنجیرە لاپتۆپی Vivobook و TUF نوێ کردەوە

ئەیسووس لەگەڵ نمایش کردنی لاپتۆپە دووانە ڕوونماکەی هەر یەک لە زنجیرە لاپتۆپی Vivobook Pro 15 و لاپتۆپی گەیمینگی نوێ کردەوە. لاپتۆپی Vivobook Pro 15 ڕوونماکەی قەبارەی 15.6 ئینجە لە جۆری OLED. تاکو بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core Ultra 9 و گرافیک کاردی کۆمپانیای Nvidia بەردەست دەبێت. قەبارەی 15 و 16 ئینجی لاپتۆپی Vivobook S نوێ کردەوە، کە بە دواین پرۆسێسەرەکانی کۆمپانیای ئینتێل و AMD بەردەست دەبن.
لە کۆتاییدا، زنجیرەی گەیمینگی TUF نوێ کردەوە کە لە F16 و A16 و A15 پێکدێت. جۆری F16 پرۆسێسەری Intel Core i7 13650HX لەسەر جێگیر دەکرێت لەگەڵ گرافیک کاردی RTX 4060. لە کاتێکدا جۆری A16 پرۆسێسەری AMD Ryzen 9 7845HX لەسەر جێگیر دەکرێت لەگەڵ گرافیک کاردی RTX 4070. هەردوو لاپتۆپەکە تێکڕان نوێ بوونەوەیان 165 هێرتزە و تاکو ڕامی 32 گێگابایت و بیرگەی 2 تێرابایت بەردەست دەبن. هەورەها جۆری. A15 بە پرۆسێسەرەکانی زنجیرەی AMD Ryzen 8000 و گرافیک کاردی RTX 4070 لەسەر جێگیر دەکرێت. ڕوونماکەی قەبارەی 15 ئینجە و ڕوونی 2.5K لە جۆری LCD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 165 هێرتزە. بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت و بیرگەی 2 تێرابایت بەردەست دەبێت.

نرخی لاپتۆپی Vivobook Pro 15 لە 1,600 پاوەند و جۆری Vivobook S لە 999 پاوەندەوە دەست پێ دەکات.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Asus ئەیسووس CES CES 2024
بۆچونی تۆ