گووگڵ
20, تشرینی دووهم 2019
گووگڵ خزمەتگوزاری Google Stadia ـی تایبەت بە یاریکردن بەردەستکرد

لە پاش ماوەیەک لە چاوەڕوانی، کەمێک بەر لە ئێستا بە فەرمی کۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزاری Google Stadia ـی تایبەت بە یاریکردن بەردەستکرد.
خزمەتگوزاری Google Stadia لێرەیە. لە ئەمڕۆوە، بەکارهێنەران دەتوانن سوودمەند ببن لە خزمەتگوزارییەکە لە ڕێگەی بەژداریکردنی مانگانەوە بە بڕی 9.99$. لە سەرەتادا، تەنها 22 یاری لە خزمەتگوزارییەکەدا بەردەستە، بەڵام بە لە زاری گووگڵەوە بێت، بە پێی کات ئەم ژمارەیە زۆر زیاتر دەکات.
بۆ یاریکردن لە نێو خزمەتگوزارییەکەدا، پێویست دەکات پێشووتر پاکێجی Stadia Founder’s Edition ـت بە نرخی 129$ کڕیبێت کە پێکدێت لە کۆنتڕۆڵێک و ئامێرێکی Chromecast بۆ پەیوەستکردنی کۆنتڕۆڵەکە بە تەلەفزیۆنەوە. یاخود دەتوانیت ئێستا پاکێجی Stadia Premiere Edition بکڕیت بە نرخی 129$ لە کۆگای گووگڵ.
https://twitter.com/GoogleStadia/status/1196837021391577088
لە نێو خزمەتگوزارییەکەدا، دەتوانیت سوودمەند ببیت لە یارییەکان بە ڕوونی 4K HDR. هەروەها بژاردەیەکی خۆڕایشی لێ بەردەست دەکرێت کە ڕوونی یارییەکان تێیدا 1080p60 ـە.
لە ئێستادا خزمەتگوزاری Google Stadia لە 14 وڵات بەردەستە، گرنگترینیان بریتین لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و کەنەدا.
زیاتر لێرەوە بخوێنەرەوە دەربارەی خزمەتگوزاری Google Stadia:
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.