ئەیسووس
11, کانوونی دووەم 2024
ئەیسووس مۆنیتەری گەیمینگی نمایش کرد کە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 480 هێرتزە و OLED
ئەیسووس یەکێک بوو لە کۆمپانیا زۆر چالاکەکان لە کۆنگرەی CES 2024 بە نمایش کردنی بەرهەمەکانی، هەورەها سێ مۆنیتەری گەیمینگی OLED دیکەشی نمایش کرد، کە دوو دانەیان تێکڕای نوێ بوونەوەی 480 هێرتزە.
دوو مۆنیتەرەکە بە قەبارەی 32 و 27 ئینج بەردەست دەبن، قەبارە گەورەکە ڕوونی 4K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە دەبێت یان ڕوونی FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 480 هێرتز. هەروەها قەبارە بچووکەکە ڕوونی 2K تێکڕای نوێ بوونەوەی 480 هێرتز دەبێت.
ئەیسووس مۆنیتەرێکی چەماوەشی نمایش کرد کە قەبارەی 39 ئینجە و ڕوونی 3440*1440 پیکسڵە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە و پانێڵەکەی لە جۆری OLED. ڕووناکی تاوەکو 1,300 نیتە. جگە لە قەبارە 32 ئینجییەکە کاتی بەردەست بوون و نرخی ئەوانی دیکە تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.