ئەپ و نەرمەکاڵا
24, کانوونی دووەم 2024
مایکرۆسۆفت کۆنتڕۆڵکردنی وێبکام و مایکرۆفۆن لە ئەپی Teams ئاسانتر دەکات
مایکرۆسۆفت ڕێگەیەکی ئاسانتر تاقی دەکاتەوە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی وێبکام و مایکرۆفۆن لە ئەپی Teams لە کاتی کۆبوونەوەکان. لە دواین وەشانی Public Preview ئەپی Microsoft Teams دەرکەوتووە کە مایکرۆسۆفت گۆڕینی وێبکام و مایکرۆفۆن لە ئەپەکە زۆر ئاسانتر دەکات لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکی دیکە.
لە وەشانی ئێستای ئەپی Teams بۆ گۆڕینی وێبکام یان مایکرۆفۆن یاخود پاشبنەماکەت لەکاتی کۆبوونەوەکان، پێویستت بە چەند هانگاوێکی بێزارکەر ئەنجام بدەیت. بەڵام لە وەشانە نوێیەکە لە تەنیشت وێنۆچکەی کامێرا و مایکەکە دەتوانیت گۆڕانکاری لە وێبکام یان مایکرۆفۆنەکەت بکەیت. هەروەها دەتوانیت بژاردەی چالاک کردنی spatial audio و کەم کردنەوەی ژاوە ژاوی دەنگ و گۆڕینی پاشبنەماکەت هەر لە لاتەنیشت (Sidebar) ئەنجام بدەیت. ئێستا تایبەتمەندییەکان بۆ بەکارهێنەرانی Public Preview سیستەمی ماک و ویندۆز بەردەستە و لە چەند مانگی داهاتوو بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.