ئەپ و نەرمەکاڵا 6, شوبات 2024

ئەدۆبی ژیری دەستکردی Firefly لەسەر هێدسێتی Apple Vision Pro بەردەست دەخات


ژیری دەستکردی Adobe Firefly، وەکو ئەپێکی ڕەسەن (Native App) لەسەر هێدسێتی Apple Vision Pro بەردەست دەبێت، هاوشانی ئەپی Lightroom کە لە کاتی بەردەست بوونی هێدسێتەکەوە بەردەست بووە.

ئەدۆبی ڕایگەیاند کە ئەپەکە بە تەواوی بۆ سیستەمی visionOS دروست کراوە و بەکارهێنەرلن دەتوانن وێنە دروستکراوەکان لەسەر تەختە و دیوارەکانی ماڵەوەیان دابنێیت.
A screenshot taken of the Adobe Firefly text-to-image AI tool for Apple’s Vision Pro headset, showing an example of an abstract structure.
ڕووکاری ئەپەکە هاوشێوەی وەشانی وێبی ئەپەکە دەبێت، کە بەکارهێنەر پێویستە لە بەشی خوارەوە دەق بنوسێت و کرتە لە generate دەکات و چوار وێنەی جیاوازی بۆ دروست دەکرێت. دواتر دەتوانێت هەر یەک لە وێنەکان لە پەنجەرەی سەرەکی ئەپەکە بکێشێتە دەرەوە و لە شوێنی جیاواز جێگیریان بکات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ