رەقەکاڵا
28, شوبات 2024
کۆمپانیای Micron بچووکترین بیرگەی UFS 4.0 نمایش کرد
کۆمپانیای Micron بچووکترین بیرگەی UFS 4.0 لە کۆنگرەی MWC 2024 نمایش کرد، کە قەبارەی تەنها 9*13 مللی مەترە.
سەرەڕای بچووکردنەوەی قەبارەکەی، بە بژاردەی 1 تێرابایت و بە خێرای Read دەگاتە 4300 مێگابایت لە چرکەیەک و خێرای Write دەگاتە 4000 لە چرکەیەک.
هۆکاری سەرەکی بچووکردنەوەی بیرگەکە، داواکاری کۆمپانیاکانی مۆبایلە، کە پێویستیان بە ڕووبەرێکی زیاتر هەیە بۆ پاتری.هەروەها بیرگەکە بە ڕێژەی %20 بچووکترە لە دواین وەشانی پێشووتری کە لە مانگی شەشی ساڵی داهاتوو نمایش کرا. هەروەها وزەی کەمتر بەکاردەبات بە بێ لە دەستدانی خێرایی.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.