10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 22, كانونی یه‌كه‌م 2019

بیستۆکی بێوایەری +Galaxy Buds لە ژمارەیەک ڤیدیۆی فەرمیدا بە دیارکەوت

وا دیارە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری Galaxy Buds بە ناوی +Galaxy Buds ـەوە. بیستۆکە بێوایەرەکە لە ژمارەیەک ڤیدیۆی فەرمیدا بە دیارکەوت.

پێگەی XDA-Developers توانی 2 دانە کورتە ڤیدیۆی فەرمی بیستۆکی بێوایەری +Galaxy Buds لە ژێر کۆدی SmartThings ـدا بدۆزێتەوە کە لە ناو بەرگەکەیدایە. لە کورتە ڤیدیۆکاندا، هیچ شتێکی وەها دەرناکەوێت کە لە بیستۆکە بێوایەرەکەدا گۆڕانکاری تێدا کرابێت، هەر بۆیە پێناچێت سامسۆنگ گۆڕانکارییەکی وەها دیار لە بیستۆکە بێوایەرەکەدا ئەنجام بدات، تەنها ئەوە نەبێت کە ڕەنگە پشتگیری aptX ـی بۆ زیاد بکات، ئەمە لە نەوەی یەکەمی بیستۆکە بێوایەرەکەدا بوونی نەبوو.

دەنگۆی جیاواز هەن کە باس لەوە دەکەن بیستۆکە بێوایەرە نوێیەکە خاوەن تایبەتمەندی کەمکردنەوەی ژاوەژاو ببێت، هاوشێوەی AirPods Pro ـی ئەپڵ. بەڵام ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە وەرگر (مایکرۆفۆن) ـی زیاتر هەیە و ڕەنگە سامسۆنگ لە ئامێرێکی جیاوازتردا بەکاری بهێنێت، نەوەک لە +Galaxy Buds ـدا.

پێشبینی دەکرێت لە مانگی 2 ـی ساڵی داهاتوودا، سامسۆنگ بیستۆکە بێوایەرەکە لەگەڵ مۆبایلی Galaxy S11 ـدا نمایش بکات.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ