سامسۆنگ
28, ئازار 2024
مۆبایلی Galaxy M55 5G بە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1 و زیاترەوە نمایش کرا

سامسۆنگ دوای دەنگۆیەکی زۆر مۆبایلێکی چاوەڕوان کراوی لە زنجیرەی گالەکسی ئێم بە ناوی Galaxy M55 5G نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نیتە. کامێرای سێڵفی لە شێوەی چاڵی ڕوونمایە بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ.

چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە. چوار ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی بۆ بەردەست دەبێت و کار ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6.1 بنەچەکراو لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 14 دەکات. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات لەسەر جێگیر کراوە.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی دژە لەرزین (OIS) و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت.
نرخی مۆبایلەکە لە بەڕازیل بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 600 دۆلار.
*ئەم نرخە تایبەتە بە وڵاتی بەڕازیل و لەو وڵاتەدا ڕێژەی باج زۆرە، پێشبینی دەکرێت لە وڵاتەکانی دیکە نرخی کەمتر بێت لە 600 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.