ئێکس بۆکس 19, ئەیلوول 2023

سەرۆکی ئێکس بۆکس پێشنیاری کڕینی نینتێندۆ دەکات

 

پاش ئەوەی بەڵگەنامەکانی FTC v. Microsoft دزەی پێکرا و ئاشکرا بوو کە ئێکس بۆکس بە نیازی نوێکردنەوەی کۆنسۆڵی Xbox Series X و Xbox Series S ـە بۆ ساڵی داهاتوو، لەگەڵ ئەوەش Bathesda بەردەوامە لە پەرەپێدانی یارییەکانی، ئێستا لە ڕێگەی هەمان بەڵگەنامەوە دزەی پێ کراوە کە فیڵ سپێنسەر سەرۆکی ئێکس بۆکس ویستوویەتی مایکرۆسۆفت کۆمپانیای نینتێندۆ بکڕێتەوە.

فیل سپێنسەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گەیمینگ بەڕاستی حەز دەکات ڕۆژێک نینتێندۆ بکڕێت. لە ئیمەیڵێکی مانگی 8ی ساڵی 2020 بۆ دوو بەڕێوەبەری باڵای بازرگانی مایکرۆسۆفت، سپێنسەر نووسیویەتی کە “نیتێندۆ سەرمایەی سەرەکییە بۆ ئێمە لە بواری یاریکردندا” و “بەدەستهێنانی نینتێندۆ دەبێتە دەستکەوتێکی پیشەیی و ڕاستگۆیانە باوەڕم وایە هەنگاوێکی باشە بۆ هەردوو کۆمپانیاکە”

بەڵگەنامەکانی پێشووی کەیسەکە دەریانخستووە کە مایکرۆسۆفت بیری لە کڕینی چەندین ستۆدیۆی دیکە کردووەتەوە، لەوانە Bungie (ئێستا خاوەندارێتی دەکرێت لە لایەن سۆنییەوە)، Sega و Square Enix.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ