ئەپڵ
11, حوزهیران 2024
ئەپڵ ناوی Apple ID دەگۆڕێت

لەگەڵ بۆنەی دوێنێ شەوی گەشەپێدەرانی ئەپڵ و ڕاگەیاندنی وەشانە نوێیەکانی iOS 18, iPadOS 18, macOS Sequoia, watchOS 11 و زیاتریش، ئەپڵ بە فەرمی ڕایگەیاند خزمەتگوزاری Apple ID ناوی دەگۆڕێت بۆ Apple Account. ئەم گۆڕانکارییەش چاوەڕوان کراوبوو چوونکە پێشووتر ئەم هەواڵە دزەی پێکرا بوو. ناوی “Apple Account” ناوێکی ڕوونتر و ڕێککترە لە ناوی “Apple ID” بۆ گوزارشت کردن لەم خزمەتگوزارییە. ئەم ناوگۆڕینە بۆ وەشانی iOS 18 و وەشانەکانی دیکەش بەردەست دەبێت.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.