رەقەکاڵا 12, تەممووز 2024

تۆپە گەورەکەی لاس ڤێگاس بە گرافیک کاردەکانی ئێن ڤیدیا بەهێز کراوە

کۆمپانیای ئێن ڤیدیا ڕایگەیاند کە تۆپە گەورەکەی لاس ڤێگاس بە گرافیک کاردی RTXی کۆمپانیاکە بەهێز کراوە. تۆپە گەورەکەی لاس ڤێگاس 750,000 پێ چوارگۆشەیە لە ڕووی ڕووبەرەوە و بە 150 دانە گرافیک کاردی RTX A6000 بەهێز کراوە کە کۆی ژمارەی ناووکەکانی دەکاتە 1,612,800 ناووک و 7200 گێگابایت میمۆری هەیە و 45,000 وات وزەی دەوێت بۆ کار پێ کردن.

هەروەها تۆپە گەورەکە 1.2 ملیۆن LEDی هەیە و 16 ڕوونمای گەورەی بە ڕوونی 16K لە ڕووی دەرەوە هەیە.

سەرچاوە Wccftech
تاگەکان ئێن ڤیدیا Nvidia
بۆچونی تۆ