ژیری دەستکرد AI
22, تشرینی یەکەم 2024
دواین وەشانی ژیری دەستکردی Anthropic توانای بەکارهێنانی کۆمپیوتەری هەیە

لە دواین وەشانی تاقیکاری ژیری دەستکردی Anthropic کە بە Claude 3.5 Sonnet ناسراوە، تایبەتمەندی نوێی بۆ زیاد کراوە کە توانای بەکارهێنانی کۆمپیوتەری هەیە. وەک، جوڵاندنی نیشاندەری کۆمپیوتەر، کرتە کردن (کلیک کردن) و نووسینی دەق، تایبەتمەندییەکە پێی دەوترێت “compute use”، ئێستا وەشانی API بۆ گەشەپێدەران بەردەستە. لە ڤیدیۆی خوارەوە باس لە چۆنیەتی کار کردنی تایبەتمەندییەکە دەکات.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتادا چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت هەڵەگەلێکی زۆر ئەنجام بدرێت بەهۆی تایبەتمەندییە نوێیەکەوە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕ بوونی کات و تێبینی گەشەپێدران لەسەر تایبەتمەندییەکە، دەتوانن زۆر باشتری بکەن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.