Open AI
27, کانوونی یەکەم 2024
چاتبۆتی ChatGPT لە کارکەوتووە

چاتبۆتی ChatGPT و ژیری دەستکردی Sora و وەشانی API کۆمپانیای OpenAI زیاتر لە دوو کاتژمێرە لە کار کەوتووە و لای زۆرێک لە بەکارهێنەران کار ناکات. چاتبۆتەکە لای خوودی خۆمیش کار ناکات، بەڵام ئامێرێکی دیکەم تاقی کردەوە بە بێ کێشە کار دەکات.
کۆمپانیا ڕایگەیاند بە کێشەکەیان زانیوە و لە ئێستادا کاری لەسەر چارەسەرکردنی دەکەن. ئەمە بۆ جاری دووەمە خزمەت گوزارییەکانی کۆمپانیاکە لەم مانگەدا لە کار دەکەون، یەکەم جار دوو هەفتە پێش ئێستا بوو، کە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر بوو. جگە لە خزمەت گوزارییەکانی خوودی کۆمپانیاکەش، ئەو ئەپ و وێبسایتانە کە API کۆمپانیای OpenAI بەکار دەهێنن لە کار کەوتوون کار ناکەن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.