ڤیڤۆ 22, تشرینی دووه‌م 2022

وادەی نمایش کردنی مۆبایلی iQOO 11 5G وەک ”پاشای مۆبایلە گەیمینگەکان“ دیاری کرا

 

براندی iQOO سەر بە کۆمپانیای ڤیڤۆ لەم ساڵانەی دواییدا جێگای خۆی بە باشی لە بازاڕەکانی چین و مالیزیا و چەندین وڵاتی دیکە کردۆتەوە و بەردەوام بەرهەمی نوێ و نایاب پێشکەش دەکات. ئێستا براندەکە وادەی نمایش کردنی مۆبایلی داهاتووی ئاشکرا کرد و مۆبایلەکە بە ”پاشای مۆبایلە گەیمینگەکان“ ناودەبات.

مۆبایلەکە ناوی iQOO 11 5G دەبێت و لە ڕۆژی 2ی مانگی داهاتوو لە وڵاتی مالیزیا نمایش دەکرێت. چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر دەکرێت و ڕوونمای 2K بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و پاتری 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات لە خۆ دەگرێت.

 

هەروەها جۆرێکی تایبەتی مۆبایلەکە کە بە هاوبەشی کۆمپانیای BMW و تیمی BMW M Motorsport دیزاین دەکرێت، لە هەمان وادەدا نمایش دەکرێت.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ