رەقەکاڵا 11, کانوونی دووەم 2025

ئێڵ جی تەلەڤزیۆنە ئاست بەرزەکانی نوێ کردەوە

کاتێک دێینە سەر باسی تەلەڤزیۆن، بەبێ دوو دڵی ئێڵ جی یەکێکە لە باشترینەکان ئەگەر باشترین نەبێت. بۆ چەندین ساڵە تەلەڤزیۆنەکانی لەلایەن هەموو شارەزایانەوە پێشنیار دەکرێن. ساڵی پار توانیان چارەسەری کەمی ڕووناکی بکەن بە دروست کردنی Micro Lens Array.

بۆ ئەمساڵیش دیسان ئاست ڕکابەرییەکەیان بەرز کردەوە. مۆدێلی M5 بۆکسی Zero Connect Box بۆ بەکاردەهێنرێت کە دەتوانیت ئامێرە دەرەکییەکانی پێوە بلکێنێت، وەک، کۆنسوڵ و ئامێرەکانی Streaming و …هتد. بە قەبارەی 65 تاکو 97 بەردەست دەبێت.

هەروەها ئێڵ جی مۆدێلی G5 ئەمساڵی ڕووناکتر کردووە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Brightness Booster Ultimate technology کە سێ هێندە لە ڕوونمای OLED ئاسایی ڕووناکی زیاترە. هەروەها تێکڕایی نوێ بوونەوەی بۆ 165 هێرتز بەرز کراوەتەوە. بە قەبارەی 55 تاکو 83 بەردەست دەبێت، هەورەها جۆرێکی دیکەی کە ڕووناکی کەمترە بە قەبارەی 48 تاکو 97 ئینج بەردەست دەبێت.
A marketing image of LG’s 2025 OLED TV lineup.
هەردوو مۆدێلەکە پرۆسێسەری Alpha 11 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە، کە ڕوونی وێنەکان بەرز دەکاتەوە.

هەروەکو هەر کۆمپانیایەکی دیکە، ئێڵ جیش هەنگاو دەنێت بەرەو زیاد کردنی ژیری دەستکرد بۆ بەرهەمەکانی لە ژێر ناوی LG AI. تایبەتمەندی ڕێکخستنی دەنگ و ڕەنگ زیاد بوونی دەبێت و ناوی کۆنترۆڵی تەلەڤزیۆنەکانیشی لە Magic Remote گۆڕی بۆ AI Remote. هەروەها چاتبۆت لە خۆ دەگرێت کە بە مۆدێلی زمانی گەورە (LLM) بەهێز کراوە و تەنانەت ژیری دەستکردی Copilot مایکرۆسۆفتیش لە خۆ دەگرێت.

تەلەڤزیۆنە نوێیەکان لە چەند مانگی داهاتوو بەردەست دەبن بۆ کڕین، بەڵام تاکو ئێستا نرخییان ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ