ئۆپۆ
25, شوبات 2025
مۆبایلی OPPO A5 Pro بە چیپسێتی Dimensity 6300 بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرا

ئۆپۆ مۆبایلی OPPO A5 Pro بۆ بازاڕەکانی جیهانیش نمایش کرد کە جیاوازە لەوەی بۆ بازاڕەکانی چین نمایشی کرد لە مانگی 12 ساڵی ڕابردوو. مۆبایلەکە چیپسێتی Dimensity 6300 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 6 و 8 گێگابایت و بیرگەی 128 و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت. ڕوونماکەی لە جۆری LCD و قەبارەی 6.67 ئینجە و ڕوونی +HD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1000 نیت.
کامێرای سێڵفی لە چاڵی روونما جێگیر کراوە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە، هەروەها لە بەشی پشتەوەی، کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە و کامێرای قووڵی ڕوونی 2 مێگاپیسکڵی هەیە. بڕوانامەی IP69 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو. بە ڕووکاری ColorOS 15 کار دەکات بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 و پاترییەکەی قەبارەی 5,800 مللی/ئەمپێر کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات. نرخی لە 243 دۆلار دەست پێ دەکات بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.