لینۆڤۆ
6, کانوونی دووەم 2023
بە فەرمی لینۆڤۆ یەکێک لە باشترین تابلێتەکانی لە جیهاندا نمایش کرد

لینۆڤۆ چەند بەرهەمێکی باشی لە میانەی کۆنگرەی CES 2023 نمایش کرد و لە نێویاندا تابلێتی Lenovo Tab Extreme، تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 14.5 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 3000 * 1876 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی Dolby Vision و +HDR10 لە خۆ دەگرێت. پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی Precision Pen 3 و Tab Extreme Keyboard و Tab Extreme Folio دەکات.
چیپسێتی Mediatek Dimensity 9000 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەی 256 گێگابایتە و ڕامی 12 گێگابایتە، پاترییەکی قەبارە 12,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی 68 وات.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرایەکی 5 مێگاپێکسڵی بۆ باشتر کردنی سەرنج (فۆکەس) لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و گۆشە فراوانە.
لە کۆتایی ساڵی 2023 تابلێتەکە لە ئەمریکا بە تەنها ڕەنگی Storm Grey و نرخی 1,199 دۆلار بەردەست دەبێت
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.