دیزاین
25, شوبات 2025
ئەپێکی نوێی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ بۆ ئایفۆن بەردەست دەبێت

ئەدۆبی ئەپێکی نوێی فۆتۆشۆپی بۆ ئایفۆن نمایش کرد، کە لە کۆتایی ئەمساڵیشدا بۆ ئەندرۆید بەردەست دەبێت. لە کاتێکدا لە ئێستادا Photoshop Express بۆ مۆبایل بەردەستە، بەڵام ئەدۆبی دەڵێت ئەم ئەپە نوێیە بە تەواوەتی دیزاین کراوەتەوە و تایبەتمەندی زیاتر لە خۆ دەگرێت و ئاسانترە بۆ بەکارهێنان. ئەپەکە خۆڕاییە بۆ بەکارهێنان و دابەزاندن.
بەکارهێنەران دەتوانن بە خۆڕایی دەستیان بە Adobe Stock بگات و بە ئەپەکانی دیکەی ئەدۆبی وەک Express, Lightroom Fresco ببەستنەوە. هەروەها بەکارهێنەران هەندێک تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد بە دەست دەهێنن، لەوانە Generate Similar ی Adobe Firefly. ئەو کەسانەی کە لە پاکێچی 8 دۆلاری مانگانە بەشداری دەکەن، 20,000 فۆنتی جیاوازیان بۆ بەردەست دەبێت و دەتوانن چەندەها ئامرازی جۆراوجۆر تاقی بکەنەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.