ئەپڵ 30, حوزه‌یران 2025

ئەپڵ Pixelmator Pro بە زیاد کردنی تایبەتمەندییەکانی زیرەکی دەستکرد نوێ کردەوە

ئەپی Pixelmator ئێستا لە لایەن ئەپڵەوە خاوەندارێتی دەکرێت بۆ دەستکاری کردنی وێنە و گرافیک دیزاین و زیاتریش بەکار دێت. ئەپڵ لە نوێترین وەشانی ئەپەکەدا تێهەڵکێشی کردووە لەگەڵ زیرەکی دەستکردی ئەپڵ و پشتگیری بۆ فۆرماتی RAW زیاد کردووە. ئەم نوێ کردنەوەیە بۆ ئەپەکەیە لەسەر سیستەمی ماک. لە دیارترین تایبەتمەندییەکان بریتیین لە Image Playground کە بەکار دێت بۆ درووست کردنی وێنە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لەسەر بنەمای باسکردن یان وێنەیەکی دیکە یان کەسایەتییەک. هەروەها تایبەتمەندی Add to Playground بۆ دروستکردنەوەی هەر چینێک لە وێنەکان (image layer) یان کێشانی وێنە بە ستایلی جیاواز و جوانی وەک ئەنیمەیشن و سکێچ زیاد کردووە. چەندین ئامرازی نووسین بەردەست خراوە، ئێستا دەتوانیت نووسینەکان کورت بکەیتەوە و دایبڕێژیتەوە بە بەکارھێنانی زیرەکی دەستکرد. هەروەها لە ڕێگەی Chat GPT ڕاستەوخۆ دەتوانیت دەقێکی تایبەت بە کارەکات دابڕێژیت.

سەرچاوە 9to5 Mac
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ