ژیری دەستکرد AI 1, ئاب 2025

گووگڵ بەهێزترین مۆدێلی زیرەکی دەستکردی خۆی بڵاو کردەوە

گووگڵ مۆدێلێکی نوێی بیرکردنەوەی قووڵی ڕاگەیاند کە بەهێزترین مۆدێلی خۆیەتی تاوەکو ئێستا. مۆدێلەکە ناوی Gemini 2.5 Deep Think ـە و لە ئێستادا تەنها بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەشداری پلانی ئەڵترایان بە مانگانەی 250 دۆلار کردووە بەردەستە.

بەراورد کردنی ئەم مۆدێلە و مۆدێلێکی تری زیرەکی دەستکرد لە درووستکردنی وێنەدا

ئەم مۆدێلە بە چەندین تاقی کردنەوەدا تێپەڕیوە وەک Humanity’s Last Exam, LiveCodeBench و ئاستی بەرزتری بەدەست هێناوە لە مۆدێلەکانی OpenAI o3, xAI’s Grok 4, Gemini 2.5 Pro. بە پێی وتەی گووگڵ، ئەم مۆدێلە بەهێزترین مۆدێلە بۆ شیکار کردنی پرسیارەکانی بیرکاری و کۆد نووسین و بیرکردنەوەی و زانیاری.

بەراورد کردنی ئەم مۆدێلە و چەند مۆدێلێکی دیکە لە تاقیکردنەوەی زانیاری و کۆد نووسین و بیرکاریدا.
سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ