کواڵکۆم 5, کانوونی دووەم 2026

کواڵکۆم چیپسێتێکی نوێی بۆ لاپتۆپەکان نمایش کرد

کواڵکۆمیش لە بۆنەی ئەمساڵی CES 2026 بەشدار بوو و چیپسێتی Snapdragon X2 Plus نمایش کرد. کە وەشانێکی لاوازتری چیپسێتی Snapdragon X2 Elite ئاست بەرزە.

کواڵکۆم سەرنجێکی زۆری خستۆتە سەر توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی زیرەکی دەستکرد بەم چیپسێتە و بە بەهێز ناوی دەبات. ئەمەش بەهۆی چیپی نوێی Hexagon NPU کە توانای دەگاتە 80TOPS خاوەن ناووکی سەرەکی Qualcomm Oryon CPU ـیە و بە دوو جۆر بەردەست دەبێت کە 6 ناووکی و 10 ناووکییە. (بۆ بەراورد، جۆری Snapdragon X2 Elite بە بژاردەی 12 ناووکی و 18 ناووکی بەردەست بوو).

هەردوو جۆرەکەی گرافیکی Adreno GPU لەسەر جێگیر کراوە کە %29 بەهێزترە لە چاو نەوەی پێشووتری. ئەم چیپسێتە لەسەر لاپتۆپەکانی داهاتوو بەردەست دەبن کە کار بە سیستەمی ویندۆز 11 دەکەن و پشتگیری لە زیرەکی دەستکرد دەکەن.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ