هواوەی
14, شوبات 2026
هواوەی ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی FreeBuds Pro 5 لەسەر ئاستی جیهان

کۆمپانیای هواوی بە فەرمی ڕیکلامی بۆ بڵاوکردنەوەی جیهانی نەوەی نوێی بیستۆکە بێ تەلەکانی کرد بە ناوی HUAWEI FreeBuds Pro 5، کە بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٢ی ٢٠٢٦ لە بۆنەیەکدا لە مەدرید، لە ئیسپانیا نمایش بکرێت.
لێرەدا گرنگترین زانیارییەکان دەخەمەڕوو:
تایبەتمەندییە نوێیەکان:
-
تەکنەلۆژیای NearLink Audio: ئەمە یەکەم بیستۆکی هواوەیە لەسەر ئاستی جیهان کە ئەم تەکنەلۆژیایەی تێدایە، کە ٨ هێندە خێراترە لە بلوتوزی ئاسایی و دەنگێکی بێ وێنە (Lossless) دەگوازێتەوە.
-
دیزاین: هەرچەندە شێوەی گشتی لە نەوەی پێشوو دەچێت، بەڵام دەسکی بیستۆکەکە ئەستوورتر کراوە و بازنەیەکی ئاڵتوونی بۆ زیاد کراوە و لۆگۆی “HUAWEI SOUND”ی لەسەرە.
-
زیرەکی دەستکرد (AI Noise Cancellation): سیستەمی دابڕینی دەنگ (ANC) زۆر بەهێزترکراوە بە بەکارهێنانی دوو بزوێنەری زیرەک، کە دەتوانێت دەنگە بێزارکەرەکانی دەوروبەر و دەنگی قسەکردن بە باشی جیابکاتەوە.
جێگەی باسە، ئەم بیستۆکە پێشتر لە مانگی ١١ی ٢٠٢٥ لە چین بڵاوکرایەوە، بەڵام ئێستا بە فەرمی دەگاتە بازاڕەکانی جیهان و ئەوروپا.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!