مۆبایل و تابلێت 10, تشرینی یه‌كه‌م 2019

مۆبایلی OnePlus 7T Pro بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و کامێرای دەرکەوتەوە ڕاگەیاندرا

لە دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژێکی کەمی ڕابردوودا کۆمپانیای وەنپڵەس مۆبایلی OnePlus 7T ـی نمایشکرد، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە مۆبایلی OnePlus 7T Pro ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و کامێرای دەرکەوتەوە ڕاگەیاند.

گۆڕانکاری لە بەشی پشتەوەی مۆبایلی OnePlus 7T Pro ـدا بەدی دەکرێت بە بەراورد بە OnePlus 7T، شێوازی ڕێکخستنی کامێراکانی لە بازنەییەوە کراونەتە ستوونی و لە خوار کامێراکاندا گڵۆپی فلاش بوونی هەیە و قەبارەی مۆبایلەکە کەمێک گەورەترە لە OnePlus 7T. هەروەها لە پێشەوە خاوەن ڕوونمایەکی پڕاوپڕە و هیچ نۆچێک بوونی نییە لەسەر ڕوونماکەی، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کامێرای پێشەوەی لە جۆری دەرکەوتەیە.

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی OnePlus 7T Pro، خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.67 ئینج لە جۆری AMOLED و بە وردی نیشاندانی 1440 بە 3120 پێکسڵ و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرای ئاست بەرزە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 16 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکی دەرکەوتەیە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ. دواین پڕۆسێسەری کوالکۆمی بە ناوی Snapdragon 855 Plus لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکی 8 گێگابایتی و بیرگەی 256 گێگابایتییە. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4,085 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرای جۆری Warp Charge دەکات بە توانای 30 وات.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی OnePlus 7T Pro:

  • ڕوونماقەبارە: 6.67 ئینج. جۆر: AMOLED. وردی نیشاندان: 1440 بە 3120 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
  • پڕۆسێسەر: (Qualcomm SDM855 Snapdragon 855+ (7 nm.
  • گرافیک: Adreno 640.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.8 میلیمەتر.
  • کێش: 206 گرام.
  • پاتری: 4,085 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرای جۆری Warp Charge دەکات بە توانای 30 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.6 و لە جۆری Wide. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Ultra Wide.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0 لە جۆری دەرکەوتە.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – DLNA – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: شین.
  • سیستەمی کارپێکەر: OxygenOS 10.0 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: دەست پێدەکات لە 838$.

وا بڕیارە مۆبایلی OnePlus 7T Pro لە ڕێکەوتی 15 ـی ئەم مانگەدا بە نرخی دەستپێکی 760€ (نزیکەی 838$) لە ئەوروپا بەردەست بکرێت، لە پاشان لە چین و وڵاتانی دیکەدا بەردەست دەکرێت. بەڵام مۆبایلەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەردەست ناکرێت.

9.7

ئەنجامی بۆرسە

OnePlus 7T Pro 9.6

OnePlus 7T Pro McLaren Edition 9.8

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ