10
ئەپ و نەرمەکاڵا 12, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

تویتەر ئەپی فەرمی خۆی بۆ سیستەمی macOS لە کۆگای App Store بەردەستکرد

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاندبوو کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەپی فەرمی خۆیان بۆ سیستەمی macOS بەردەست دەکەن. لە کۆتایدا، کۆمپانیای تویتەر ئەپی فەرمی خۆی بۆ سیستەمی macOS لە کۆگای App Store بەردەستکرد.

تویتەر ئەپەکەی بە خزمەتگوزاری نوێی Catalyst لە وەشانی macOS Catalina درووست کردووە کە بە بەکارهێنانی کۆدەکانی ئەپەکە بۆ ئامێری iPad درووست کراوە، هەر بۆیە لە کاتی بەکارهێنانیدا، هەست دەکەیت کە ئەپەکە لە ئامێرێکی iPad ـدا بەکار دەهێنیت. درووستکردنی ئەم ئەپە لە لایەن تویتەرەوە بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری Catalyst بە مانای ئەوە دێت کە ئەپەکە بە تەنها لەگەڵ وەشانی macOS Catalina یان macOS 10.15 و نوێتردا دەگونجێت و پشتگیر نییە لە وەشانە کۆنەکانی دیکەی macOS.

لە ئێستادا ئەپەکە بە قەبارەی 33 مێگابایت و گونجاو لەگەڵ macOS Catalina یاخود macOS 10.15 و نوێتر لە کۆگای App Store بەردەستە بۆ داگرتن.

  • کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی Twitter بۆ macOS Catalina
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ