سینەما
12, تشرینی دووهم 2019
ئێستا خزمەتگوزاری پەخشکەری +Disney بەردەستە بۆ ڕکابەرێتی کردنی Netflix و هاوشێوەکانی

لە پاش ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا کۆمپانیای The Walt Disney خزمەتگوزاری پەخشکەری +Disney ڕاگەیاند، ئێستا خزمەتگوزارییەکە بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی ژمارەیەک ناوچەی دیاریکراو.
خزمەتگوزاری +Disney خزمەتگوزارییەکەی پەخشکەرە و تایبەتە بە سەیرکردنی فیلم و زنجیرە نوێیە جیهانییەکان، لە نێو خزمەتگوزارییەکەدا زیاتر لە 500 فیلمی جۆراوجۆر و زیاتر لە 7,500 زنجیرەی جۆراوجۆر بوونیان هەن. وە لە داهاتوودا ژمارەی فیلم و زنجیرەکانی نێوی ڕوو لە زیادبوون دەکەن. گرنگترین زنجیرەکانی نێو خزمەتگوزارییەکە کە لە سەرەتادا بوونیان دەبێت بریتین لە The Mandalorian و The Simpsons ـن و گرنگترین فیلمەکانیش Captain Marvel و Star Wars ـن. خزمەتگوزارییەکە پشتگیری لە ڕوونی 4K و HDR و دەنگی Dolby Atmos دەکات.

هاوشێوەی خزمەتگوزارییە پەخشکەرەکانی دیکە، خزمەتگوزاری +Disney ـیش بە پارەیە. نرخی بەژداریکردنی مانگانە لە خزمەتگوزاری پەخشکەری +Disney ـدا 6.99$ ـە بۆ هەر مانگێک. لەگەڵ یەکەم بەژداریکردندا، دەتوانیت بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بێبەرامبەر خزمەتگوزارییەکە تاقی بکەیتەوە. توانای بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەت دەبێت لە سەکۆیەکانی مۆبایل، تەلەفزیۆن، کەلوپەلە پەخشکەرەکان، سەکۆیەکانی یاریکردن و وێبدا.
لە ئێستادا خزمەتگوزاری +Disney لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا و هۆڵەندا بەردەستە و لە ڕێکەوتی 19 ـی ئەم مانگەدا لە ئوستڕاڵیا و نیوزلەندا بەردەست دەکرێت. هەروەها لە ڕێکەوتی 31 ـی مانگی 3 ـی ساڵی داهاتووشدا لە هەریەکە لە وڵاتانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا (بەریتانیای مەزن)، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا بەردەست دەکرێت.
شێوازی بەردەستبوونی فیلم و زنجیرەکان بە پێی ناوچەکانە.
لیستی ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە کارپێکردنی خزمەتگوزاری +Disney دەکەن:
- تابلێتەکانی Amazon Fire TV و Fire
- مۆبایلە زیرەک و تابلێتەکانی Android
- Android TV
- Apple TV
- وێبگەڕەکانی Edge و Chrome و Firefox و Safari
- Google Chromecast
- iPad
- iPhone
- تەلەفزیۆنەکانی LG smart TV
- PlayStation 4
- ئامێرە پەخشکەرەکانی Roku و تەلەفزیۆنەکانی Roku
- تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Samsung
- تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Sony بە Android TV
- Xbox One
بەداخەوە، پێشبینی ناکەین خزمەتگوزارییەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە هەرێمی کوردستان-عێراق بەردەست بکرێت.
Disney+
دابەزاندن
Disney+
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.