10
ئەپ و نەرمەکاڵا 14, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

وەنپڵەس وەشانێکی نوێی لە ئەپی OnePlus Switch بە پشتگیری لە گواستنەوەی زانیارییەکان لە ئایفۆنەوە بەردەستکرد

ڕەنگە بزانیت، کە لە ساڵی ڕابردوودا ئەپی OnePlus Switch پشتگیری لە گواستنەوەی زانیارییەکان لە ئایفۆنەوە دەکرد، بەڵام لەم ماوەیەی ڕابردوودا پشتگیرییەکە بوونی نەما لە ئەپەکەدا بە هۆی ئەوەی ئەپڵ کۆتایی بە مۆڵەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری گواستنەوەی بۆ ئەپەکە هێنا.

لە وەشانی 2.5.1.190912110216 ـی ئەپی OnePlus Switch ـدا، کۆمپانیای وەنپڵەس دووبارە پشتگیری گواستنەوەی زانیارییەکانی لە ئایفۆنەوە بۆ مۆبایلەکانی وەنپڵەس زیادکرد. وەنپڵەس تایبەتمەندی iCloud Data ـی بەکارهێناوە بۆ کارپێکردنی ئەم پڕۆسەیە. ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی ئەپەکە ڕێگەت پێ دەدات بە ئاسانی گرنگترین زانیارییەکانت لە ئایفۆنەکەتەوە بگوازیتەوە بۆ مۆبایلە وەنپڵەسەکەت.

بێگومان، گواستنەوەی زانیارییەکان لە ئایفۆنەوە بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید پڕۆسەیەکی ئازاربەخشە، بەڵام ئەپی OnePlus Switch کار ئاسانی تەواو دەکات بۆ ئەم پڕۆسەیە.

نازاندرێت کە بە تەواوەتی ئەپی OnePlus Switch پشتگیری لە گواستنەوەی کام زانیارییەکان دەکات لە ئایفۆنەوە. بەڵام ئێستا وەشانی نوێی ئەپەکە بەردەستە و دەتوانیت ئەزموونی تایبەتمەندییەکە بکەیت.

  • داگرتن/نوێکردنەوەی OnePlus Switch
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ