ئامێرە هەمەجۆرەکان 20, ئاب 2024

یەکەمین ڕۆبۆتی زیرەکی ئەپڵ؛ کۆمپانیایەکی چینی دروستی دەکات

ئەپڵ دەیەوێت ڕۆبۆتێکی زیرەک نمایش بکات کە پێدەچێت دروست کردنەکەی بە کۆمپانیای چینی فۆکسکۆن سپاردبێت. مارک گێرمەن دەڵێت ئەپڵ تیمێکی چەندسەد کەسی تەرخان کردووە کە کار لەسەر ئامێرێکی گرانی ناوماڵ بکەن کە پیشانگەرێکی وەکوو ئایپادی هەیە.

فۆکسکۆن لە ئێستادا یەکێکە لە هاوبەشە سەرەکیەکانی ئەپڵ لەو بوارەدا و زۆرێک لە مۆبایلەکانی ئایفۆن لە چین مۆنتاژ دەکات. یەکەمین ڕۆبۆتی زیرەکی ئەپڵ بە نهێنوشەی J595 لەلایەن فۆکسکۆن لەژێر پەرەپێدان دایە بەڵام کاتی نمایش و بڵاو کردنەوەی هێشتا دیار نیە.

ڕۆبۆتەکەی ئەپڵ بۆ ئەنجامی کارەکانی ناوماڵ دروست دەکرێت و پیشانگەرێکی هاوشێوەی ئایپادی دەبێت بە قۆڵێکی جوڵاوە و هەروەها لەگەڵ بەرهەمەکانی تری ئەپڵ هاوئاهەنگ دەبێت و کاری جیاواز وەکوو پیشاندانی زانیارییەکان و کۆنتڕۆڵی ئامێرەکان دەکات.

سەرچاوە 9to5mac
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ