ئۆنەر
25, شوبات 2024
ئۆنەر لاپتۆپی MagicBook Pro 16 نمایش کرد

ئۆنەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەی MWC 2024 نوێترین بەرهەمەکانی خۆی و لە نێویاندا لاپتۆپی MagicBook Pro 16ی نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 16 ئینجی هەیە بە ڕوونی 3072×1920 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 165 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 500 نیت. تەختەکلیلێکی قەبارە تەواوی هەیە و 6 بڵندگۆی هەیە. پرۆسێسەری Intel Core Ultra 7 155H لەسەر جێگیر کراوە و بە گرافیک کاردی Nvidia Geforce RTX 4060 بەهێز کراوە.
پاترییەکی قەبارە 75Wh هەیە کە بەرگەی 10 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و کێشی 1.86 کیلۆگرامە. لە لاپتۆپەکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت و نرخی لە ئێستادا ئاشکرا نەکراوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.