تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 24, ئازار 2024

دادگای باڵای ئیسپانیا داوای ڕاگرتنی تێلەگرام بۆ ماوەیەکی کاتی لە وڵاتەکەیدا دەکات

دادگای باڵای ئیسپانیا داوایەکی پێشکەش کرد بۆ ڕاگرتنی تێلەگرام لە وڵاتەکەیدا و  بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی کاتی لە ڕۆژی 23ی مانگەوە تێلەگرام قەدەغە ڕابگیرێت لە ئیسپانیا. ئەم بڕیارە لە ئەنجامی داواکاری کۆمپانیاکانی ڕاگەیاندنی وڵاتەکەوە دێت پاش ئەوەی گازندەی ئەوەیان کرد تێلەگرام ڕێگەدەدات بەکارهێنەران بە بێ ڕێگەپێدان وێنە و ڤیدیۆ و هەر ناوەڕۆکێک بیانەوێت، بڵاوی بکەنەوە. بەم شێوەیە ئیسپانیا ڕۆشتە پاڵ وڵاتانی دیکەی وەک کۆریای باکوور و چین و ئێران و پاکستان لە قەدەغە کردنی تێلەگرامدا. سەرچاوەیەکیش لە دادگاوە ئاماژەی بەوە کردووە، بلۆککردنی خزمەتگوزاری تێلەگرام لە ئەستۆی دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل دەبێت. تاوەکو ئێستا تێلەگرام لەسەر ئەم بڕیارە نەهاتۆتە دەنگ و هیچ وەڵامێکیان نەبووە.

سەرچاوە Reuters
تاگەکان Telegram تێلەگرام
بۆچونی تۆ