ئەپ و نەرمەکاڵا 2, شوبات 2026

٥ ئەپی خۆڕایی و سەرچاوەکراوەی نایاب بۆ وێنەچرکاندن و وێنەگران بۆ ئەندرۆید

ئەگەر وێنەگریت و مۆبایلی ئەندرۆید بەکاردەهێنیت، مەرج نییە پشت بە ئەپە گرانبەهاکان یان ئەوانەی پڕن لە ڕیکلام ببەستیت. لێرەدا کۆمەڵێک ئەپی بەهێز دەخەینە ڕوو کە کۆمەڵگای سەرچاوەکراوە “Open Source” پەرەیان پێداوە. ئەم ئەپانە تایبەتمەندییان ئەوەیە کە بێ بەرامبەرن، بێ ڕیکلامن، و پارێزگاری لە نهێنی داتاکانت دەکەن.

١. Open Camera (بۆ وێنەگرتنی پیشەیی) ئەم ئەپە بۆ ئەوە دروستکراوە کە جێگەی ئەپی کامێرای مۆبایلەکەت بگرێتەوە. هەموو تایبەتمەندییەکی کامێرایەکی پڕۆفیشناڵت پێ دەدات وەک کۆنتڕۆڵکردنی دەستی (Manual control) بۆ (ISO, Exposure, Focus). هەروەها دەتوانیت وێنەی خام (RAW/DNG) پێ بگریت بۆ ئەوەی دواتر دەستکاری بکەیت.

  • Open Camera
    دابەزاندن
  • ٢. Image Toolbox (بۆ دەستکاری و گۆڕینی وێنەکان) ئەم ئەپە زۆر بەهێزە بۆ کاتێک کە دەتەوێت کۆمەڵێک وێنە پێکەوە دەستکاری بکەیت. دەتوانێت فۆرماتی وێنەکان بگۆڕێت (بۆ نموونە لە HEICـەوە بۆ JPG)، قەبارەیان بگۆڕێت (Resize)، و باکگراوند لابدات. هەروەها بۆ سڕینەوەی زانیارییە شاراوەکان (Metadata) زۆر بەسوودە.

  • ImageToolBox
    دابەزاندن
  • ٣. Fossify Gallery (گالەرییەکی خاوێن) دوای ئەوەی گالەرییە بەناوبانگەکەی (Simple Gallery) فرۆشرا و پڕ بوو لە ڕیکلام، ئەم ئەپە دروستکرا وەک جێگرەوەی. هیچ ئینتەرنێتی ناوێت، زۆر خێرایە، و دەتوانێت فایلە شاراوەکان بشارێتەوە و بە پەنجەمۆر بیانکاتەوە.

  • Fossify Gallery
    دابەزاندن
  • ٤. Photok (بۆ شاردنەوەی وێنە تایبەتەکان) ئەگەر وێنەیەکەت هەیە دەتەوێت کەس نەیبینێت، ئەم ئەپە باشترینە. تەنها شاردنەوە (Hidden) نییە، بەڵکو وێنەکان “ئینکریپت” (Encrypt) دەکات بە کۆدی AES-256، واتە تەنانەت ئەگەر کەسێک مۆبایلەکەشت ببەن، ناتوانن وێنەکان بکەنەوە بەبێ وشەی نهێنیەکەت.

  • PhotoK
    دابەزاندن
  • ٥. FreeDcam (بۆ وێنەگرتنی RAW لەسەر مۆبایلە کۆنەکان) ئەم ئەپە کەمێک ئاڵۆزە و بۆ وێنەگرە شارەزاکانە. کارەکەی ئەوەیە کە دەتوانێت داتای خاو (RAW) ڕاستەوخۆ لە هەستەوەری مۆبایلەکەوە دەربهێنێت، تەنانەت ئەگەر ئەپی سەرەکی مۆبایلەکە پشتگیری RAW نەکات.

    جۆری پەرگە: APK
    حجم : 10 MB
    ووشەی نهێنی : وشەی نهێنی لەسەر نییە
    بۆچونی تۆ