گووگڵ 21, ئازار 2020

گووگڵ ماڵپەڕێکی تایبەتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەستکرد

کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان لە هەوڵی فەراهەمکردنی زانیارییە تەندرووستییەکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆناوەن بۆ بەکارهێنەران. کۆمپانیای گووگڵیش لە دواین هەنگاویدا، ماڵپەڕێکی تایبەتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەستکرد.

ماڵپەڕەکەی گووگڵ تایبەتە بە زانیارییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەشێت وەکو سەرچاوەیەک سوودی لێ ببیندرێت. تێیدا زانیاری و ئامۆژگارییەکانی ڤایرۆسی COVID-19 ـی ناسراو بە کۆرۆنا دەگرێتە خۆ بۆ سەرجەم کەرتەکان. هەروەها لە نێویدا ماڵپەڕە باوەڕپێکراوە تەندرووستییەکان و ڤیدیۆ و نەخشەی ئامارەکان و ژمارەیەک زانیاری و ڕێبەری زیاتر بوونیان هەن.

لە ئێستادا ماڵپەڕەکە تەنها بە زمانی ئینگلیزی بەردەستە، بەڵام گووگڵ بە پێگەی The Verge ـی ڕاگەیاندووە کە بەم نزیکانە زمانی ئیسپانی و ژمارەیەک زمانی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت.

هەروەها لەمەودوا کاتێک لە گەڕانی گووگڵدا گەڕان بۆ نەخۆشخانەیەک ئەنجام دەدەیت، یەکەم ئەنجام کە پێت نیشان دەدات، ڕێبەرییەکانی ناو ماڵپەڕەکەیە.

ماڵپەڕەکە لە ئێستادا بەردەستە و دەتوانیت کرتە لێرە بکەیت بۆ کردنەوەی.

لە هەفتەی ڕابردوودا کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش ماڵپەڕێکی تایبەت بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەردەستکرد.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ