ئای ئۆ ئێس
18, تشرینی یەکەم 2019
بەمنزیکانە ئەپی Google Maps لە iOS ڕێگەت پێدەدات ڕاپۆرت لەسەر حاڵەتی ڕێگاکان بدەیت

لە ساڵی پارەوە، گووگڵ بە هێواشی ڕێگەی جیاواز زیاد دەکات تاوەکو بەکارهێنەران ڕاپۆرت لەسەر حاڵەتی ڕێگاکان بدەن. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە لەم هەفتەیەوە، ڕێگە بە بەکارهێنەرانی iOS دەدات تاوەکو ڕاپۆرت لەسەر حاڵەتی ڕێگاکان بدەن لە ئەپی Google Maps ـدا.
لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، کۆمپانیای گووگڵ ڕایگەیاند کە بەمنزیکانە بەکارهێنەرانی iOS دەتوانن ڕاپۆرت لەسەر حاڵەتەکانی پێکدادان، کامێراکانی هاتوچۆ، کارکردن لەسەر ڕێگاکان و زیاتر بدەن لەسەر ڕێگاکانی نێو نەخشەی ئەپی Google Maps ـدا تاوەکو بەکارهێنەرانی دیکە ئاگاداری حاڵەتی ڕێگاکان ببنەوە./cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/19297232/ezgif_4_79b571336615.gif)
بۆ ڕاپۆرت کردن لەسەر حاڵەتی ڕێگاوبانەکان، پێویستە کرتە لە دوگمەی خوار قیبلەنما (Compass) بکەیت لە بەشی سەرەوەی دەستە چەپدا.
یەکێک لە تایبەتمەندییە بەهێزەکانی ئەپی نەخشەیی Waze، ئەوەیە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات وێنەی زیندووی حاڵەتی ڕێگاکان لەسەر نەخشەکاندا بچەسپێنن.
بەکارهێنەرانی iOS تاکە کەس نابن کە تایبەتمەندییەکەیان بۆ زیاد بکرێت، بەڵکو گووگڵ دەڵێت لە داهاتوودا بۆ سەکۆی Android ـیش زیاد دەکرێت. لە هەفتەی داهاتوودا تایبەتمەندییەکە لە ڕێگەی نوێکارییەوە بۆ بەکارهێنەرانی ئەپی Google Maps لە iOS ـدا بەردەست دەکرێت.
ئەپی Google Maps
دابەزاندن
ئەپی Google Maps
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.