پزیشک و سەلامەتی
2, تشرینی یەکەم 2023
خەڵاتی نۆبڵ دەبەخشرێتە ئەو دوو کەسەی کە بۆ یەکەمین جار ڤاکسینێکی خێرایان بۆ COVID-19 دۆزییەوە

زانای ئەمریکی Katalin Karikó (کە لە هەنگاریا لە دایک بووە و پیشەی کیمیای زیندەوەرە) و پرۆفیسۆر Drew Weissman (پزیشکی کۆئەندامی بەرگری و پرۆفیسۆر لە توێژینەوەی ڤاکسین) بوون بە براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری پزیشکی. خەڵاتەکە بۆ لێکۆڵینەوەیان بوو لەسەر mRNA ( Messenger Ribonucleic Acid) کە دواتر بەکار هێنرا لە لایەن کۆمپانیای Moderna و Pfizer بۆ پەرەپێدانی یەکەمین ڤاکسینی خێرای دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) و بووبە هۆی پاراستنی تەواوی دانیشتووانی سەر زەوی.
هەردوو کۆمپانیاکە بە سوود وەرگرتن لە لێکۆڵینەوەی ئەم دوو زانایە و بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم بە زووترین کات ڤاکسینیان دژ بە ڤایرۆسەکە درووست کرد. خەڵاتەکە بریتی دەبێت لە 1 ملیۆن دۆلار بۆ هەردوو زانا و پرۆفیسۆرەکە (هەر یەکێکیان بڕی 500,000 دۆلار وەردەگرێت).
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.