رەقەکاڵا 9, کانوونی دووەم 2024

TCL تەلەڤیزیۆنی 115QM89 بە پانێڵی miniLED نمایش کرد

کۆمپانیای TCL بەوە ناسراوە کە تەلەڤیزیۆنەکانی نرخ گونجاون بەروارد بە کۆمپانیاکانی وەک سامسۆنگ و ئێڵ جی، بەڵام وا دیارە کە کۆمپانیاکە کار لەسەر ئەوە دەکات ناسنامەی خۆی بگۆڕێت و بێتە ناو ڕکابەری ناوە گەورەکان، لەبەر ئەمەش لە کۆنگرەی CES 2024 تەلەڤیزیۆنی 115QM89 نمایش کرد کە گەورەترین تەلەڤیزیۆنی miniLEDــە بە تەکنەلۆژیای QD-OLED لە جیهاندا.

کەناڵی 6.2.2 بۆ زیاد کراوە کە ئەزموونێکی باشتری دەنگت پێ دەبەخشێت. هەروەها پرۆسێسەری TCL AIPQ ULTRA لەسەر جێگیر کراوە کە وێنەکان بە ڕوونی و وردەکاری باشتر پیشان دەدات.

هەروەها زنجیرە تەلەڤیزیۆنی Q6-Pro نمایش کرد، کە لە قەبارەی 50 تاکو 85 ئینج بەردەست دەبێت. لە ڕووی پیشاندانی ڕەنگی ڕەش بە ڕێژەی %33 باشتر کراوە و ڕووناکی دەگاتە 600 نیت.

تی سی ئێڵ زنجیرەی S5 نمایش کرد. ڕوونی 4K و بە قەبارەی 43 تاکو 85 ئینج بەردەست دەبێت و بە ڕێژەی %25 ڕووناکترە بەراورد بە نەوەی پێشووتر. پشتگیری لە +HDR PRO و Dolby Vision دەکات.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ