10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 21, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

کەلێنێک لە ئەپی Google Photos لە iOS ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئایفۆنەکان دەدات وێنەکان بە شێوەی بێسنوور پاشەکەوت بکەن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک بەکارهێنەری ئەپی Google Photos لە iOS ـدا تێبینی ئەوەیان کردبوو کە وێنەکانیان بە شێوەیەکی بێسنوور پاشەکەوتی بیرگەی خزمەتگوزارییەکە دەبن.

هۆکاری ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ پاشگری HEIC ـی ئەپڵ بۆ وێنەکان، خزمەتگوزارییەکە توانای ژماردنی ئەو وێنانەی نییە کە لە جۆری HEIC ـن، ئەمەش دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنیان بە شێوەیەکی بێسنوور لە بیرگەی خزمەتگوزارییەکەدا. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێویستە پارە بدەیت ئەگەر بیرگەی هەژماری خزمەتگوزارییەکەت لە 15 گێگابایت تێپەڕی. بەڵام ئەم کەلێنە پاشگرەکانی JPEG و ئەوانی دیکە ناگرێتەوە و بە سنووردارکراوی ماونەتەوە. سوپاس بۆ ئەو کەلێنە، بیرگەی خزمەتگوزارییەکە تاوەکو ئەم ساتە بۆ بەکارهێنەرانی iOS بێسنوورە.

گووگڵ هەبوونی کەلێنێکی لەو جۆرەی لە ئەپی Google Photos لە iOS ـدا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە ئاگادارن ئەو کەلێنە بوونی هەیە لە ئێستادا کار دەکەن تاوەکو کەلێنەکە چارەسەر بکەن.

سەرچاوە Android AuthorityEngadget
بۆچونی تۆ