10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 24, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

چۆن ئەپە سەرەکییەکانی ئەندرۆید لە مۆبایلەکەت بێ (ڕووت) دەسڕیتەوە؟

کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری مۆبایلەکانی ئەندرۆید وا ڕاهاتوون کە لەگەڵ دانانی سیستەمی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکانیان چەند ئەپێکی سەرەکی لەسەر جێگیر بکەن. هەندێک لەم ئەپانە یان زۆربەیان لە هەندێک مۆبایلدا بۆ بەکارهێنەر بێ سوودن و، لەوانەیە بەکارهێنەر ڕۆژێک بیری لەوە کردبێتەوە ئەم ئەپانە بسڕێتەوە، بەڵام ئەم کردارە تەنیا لە دۆخی ڕووتدا لە سیستەمی ئەندرۆیددا ئەنجام دەدرێت.

هەرچەندە هەندێک لەم ئەپە سەرەکیانە دەتوانرێن لە ڕێکخستنی مۆبایلەکەت ناچالاکی بکرێن، بەڵام هێشتا لەسەر مۆبایلەکە دەمێننەوە و هەندێک بۆشایی بیرگەی مۆبایلەکەت داگیر دەکەن. ئەگەر بیرت لە سڕینەوەی ئەم ئەپانە کردووەتەوە، ئەوا ئەم بابەتە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت، بەڵام ئەوە بزانە لەوانەیە لە هەندێک مۆبایلدا کار نەکات. 2 ڕێگا بۆ سڕینەوەی ئەپە سەرەکییەکان بێ دۆخی ڕووت تاقی بکەوە:

ڕێگای یەکەم: سڕینەوە لە ڕێکخستنی مۆبایل Setting

ڕێگایەکی سادە و باوە هیچ نەبێت با تاقی بکەینەوە. بە سادەیی بڕۆ ڕێکخستنی مۆبایلەکەت و بڕۆ بەشی ئەپەکانت، کرتە لە هەر ئەپێک بکە و بزانە هەڵبژاردەی uninstall هەیە، ئەگەر ئەپە سەرەکییەکە ئەم هەڵبژاردەی نەبوو، وازی لێ بێنە و وەرە سەر ڕێگای دووەم.

ڕێگای دووەم: سڕینەوە ڕێگای ئامڕازی ADB

ئامڕازی ADB ئامڕازێکی بەهێزی تایبەت بە ئەندرۆیدە، کار بە فەرمان دەکات کە دەتوانین لە Cmd کۆمپیوتەر بەکاری بێنین، بەهۆیەوە دەتوانین پەیوەندی لەگەڵ ئامێرێکی ئەندرۆییدا ببەستین و کۆنتڕۆڵی بکەین، هەر بۆیە بە شێوەیەکی ئاسان لە ڕێگەی ئەم ئامڕازەوە دەتوانین سڕینەوەی ئەپە سەرەکییەکانی ئەندرۆید بسڕینەوە. لەم چەند هەنگاوەدا:

Installling Adb Download Sdk Platform Windows

  • پاشان بوخچەی Platform tools بکەرەوە، پەنجە لەسەر Shiftـی تەختەکلیل ڕابگرە و لە هەمان کاتدا کرتەی لای ڕاست لەسەر ماوسەکەت لە ناو بوخچەکە بکە و کرتە لەسەر Open command window here بکە.

Installling Adb Find Platform Tools

Installling Adb Open Powershell Window Here

بەم هەنگاوانە ئامڕازی ADB لەسەر کۆمپیوتەرەکەت ئامادە دەبێت، ئێستا پێویستە مۆبایلەکەت پەیوەند بکەیت بە کۆمپیوتەرەکەتەوە، بۆیە لە ڕێکخستنی مۆبایلەکەت پێویستت بە هەڵژاردەی Developer دەبێت، لە ڕێکخستنی مۆبایلەکەت دەربارەی مۆبایل – About Phone بدۆزەرەوە و 7 جار کرتە لە Build number بکە بۆ چالاککردنی دۆخی Developer. لەوانەیە ئەم بەشە لە هەر مۆبایلێکدا شوێنی جیاواز بێت.

Installling Adb Software Information Build Number

ئێستا Developer Option هاتە ناو ڕێکخستنی مۆبایلەکەت. پاش چالاککردنی کرتەی لێ بکە و بڕۆ ناویەوە و دوگمەی USB Deguging چالاک بکە بۆ پێدانی دەسەڵات بە ئامڕازی ADB بۆ ئەنجامدانی فەرمانەکانی.

Installling Adb Settings Developer Options

Installling Adb Developer Options Usb Debugging

ئێستا مۆبایلەکەت پەیوەند بکە بە کۆمپیوتەرەکەتەوە، ئامڕازی ADB تاقی دەکەینەوە:

لە پەنجەرەی Windows PowerShell کە لە سەرەوە کردمانەوە، adb devices بنوسە، لیستێکت دەداتێ کە ئەم لیستە ئاماژەیە بۆ بوونی ئامێرە پەیوەندکراوەکان بە کۆمپیوتەرەوە. ئەگەر لیستەکە بەم شێوەیە بوو ئەوا بە سەرکەوتوویی ئامێرەکەت پەیوەست بووە و دەتوانین لە ئامڕازی ADB فەرمانەکان جێبەجێ بکەین.

Android Uninstall Bloatware Adb Devices

بۆ بینینی بوخچەکانی هەر ئەپێک لە ئەندرۆیددا کە بە Package ناو دەبرێت، پێویستە ئەم فەرمانە بنوسیت و Enter بکەیت:

پاشان بوخچەی Packageـی ئەپە سەرەکییەکان دەبینیت، کە دەتوانیت بە ناوەکانییان بیانناسیتەوە، نموونە، contacts کە ئەپی ژمارەکانی پەیوەندیکردنە لە ئەندرۆیددا، بەم شێوەیە دیار دەکەوێت:

com.google.android.contacts

Android Uninstall Bloatware Package Name

پاشان بۆ سڕینەوەی هەر ئەپێک، ناوی Packageـی ئەپەکە لەم فەرمانە دەنوسیت:

سەرچاوە maketecheasiergadgetsnow
بۆچونی تۆ