10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 26, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

فەیسبووک پەڕەی Facebook News بۆ ئەپەکەی زیاد دەکات

دوێنێ فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی ئەپەکەی ئاشكرا کرد کە دەکەوێتە لیستی سەرەکی لە بەشی ماڵەوەی ئەپەکە و بە ناوی Facebook Newsـە و بۆ هەندێک بەکارهێنەری ئەمریکا وەک تاقیکردنەوە بەردەست بووە.

بەکارهێنەر لەم بەشەدا دەتوانێت بە ناو دەنگ و باس و هەواڵە نوێیەکانی ڕۆژدا بگەڕێت و بخوێنێتەوە، کە لەلایەن بڵاوکەرەوە جیهانییەکانی وەک The Wall Street Journal, USA Today, BuzzFeed, Bloomberg, Fox Business, NPR و زۆری تر بڵاو دەکرێنەوە. لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چیرۆک و دەنگ و باسەکان، فەیسبووک ملیۆنان دۆلاری داوەتە ئەم پێگە و ماڵپەڕە بەناوبانگانە.

پەڕەی هەواڵی فەیسبووک Facebook News Tab لەلایەن هەمان ئەو گۆڤار و ماڵپەڕە بەناوبانگانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئەمەش بۆ پێدانی ژینگەیەکی باشتری گەڕانە بە هەواڵەکان لە فەیسبووکدا لەلایەن بەکارهێنەرەوە. فەیسبووک ڕێگە بەو بەکارهێنەرانەش دەدات ئەو پێگانە تێکەڵ بە فەیسبووک بکەن کە پارەیان پێداون لە بەشداری کردنی خوێندنەوەی هەواڵ، هەروەها دەتوانن ئەو بابەتانەش کە حەزی لێ ناکەن بشارنەوە و لا بدەن.

ناوەڕۆکەکانی ئەم بەشە لەلایەن دەستەیەکی تایبەتەوە دیاری دەکرێن کە ناوەڕۆکی ئەم بەشەی فەیسبووکیان لە ئەستۆ گرتووە و هەواڵ و دەنگ و باسی ڕۆژ دیاری دەکەن و، بەمەش پێگە جیهانییەکانی هەواڵ خوێنەری زۆریان بۆ پەیدا دەبێت.

سەرچاوە Android Central
بۆچونی تۆ