ئۆنەر
11, کانوونی دووەم 2024
بەفەرمی مۆبایلی Honor Magic6 Pro نمایش کرا
ئۆنەر ئەمرۆ لە چین بۆنەی بەست و کۆمەڵێک بەرهەمی نمایش کرد، مۆبابایلی Honor Magic6 Pro یەکێک بوو لە بەرهەمەکان. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی لا چەماوەی AMOLED بە پانێڵی LTPO و ڕوونی 1,264 * 2,800 پیکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. کامێرای سێڵفی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە، هەروەها 50 مێگاپیسکڵ بۆ سەرەکی و 180 مێگاپیسکڵ بۆ تێلەفۆتۆ کە توانای 2.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە و 100 هێندە نزیککرنەوەی جۆری دیجیتاڵی هەیە و 50 مێگاپیکسڵیش بۆ گۆشە فراوان.
مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕووکاری MagicOS 8.0 کار دەکات کە ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند. پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,450 مللی ئەمپێر / کاتژمێری هەیە بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات و بارگاوی کەرەوەی 50 واتی بێ تەل.
نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 802 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 872 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 942 دۆلار.
هەروەها خوێنەری:
ئۆنەر ماجیک 6 بە تایبەتمەندی بەرز و نرخێکی ڕکابەرەوە نمایش کرا
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.