10
بەراورد 28, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ڤیدیۆ: بەراوردکردنی کامێرای iPhone 11 Pro بە کامێرایەکی دیجیتاڵی لێهاتووی 7,500$ ـی Canon

ئەگەر یەکێک بیت لە بەکارهێنەرە بەردەوامەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی یوتیوب و تویتەر، ڕەنگە بە دەیان جار بەراوردی کامێرای iPhone 11 Pro ـت بە کامێرای مۆبایلەکانی دیکەت بەدی کردبێت. بەڵام ئەمجارە بەراوردکردنێکی تەواو جیاواز لەوانی دیکە هەیە کە تاوەکو ئێستا بینیبێتت.

بەڕێز Matti Haapoja یوتیوبەری بەناوبانگ لە نوێترین ڤیدیۆیدا کامێرای مۆبایلی iPhone 11 Pro ـی بەراوردی کامێرای دیجیتاڵی Canon 1DX Mark II کردووە کە نرخی نزیکەی 7,500$ دەبێت. لە ڤیدیۆکەدا، 5 دانە وێنەی هاوشێوە لە پاڵ یەکەوە نیشان دەدات کە وێنەی هەر لایەکیان بە کامێرای مۆبایلی iPhone 11 Pro چرکێندراون و وێنەی لایەکەی دیکەش بە کامێرای Canon 1DX Mark II چرکێندراون. لە پاش ماوەیەک لە نیشاندانی هەر وێنەیەک، ئاشکرای دەکات کە بە کامێرای مۆبایلی iPhone 11 Pro چرکێندراوە یاخود بە کامێرای Canon 1DX Mark II. بینەری ڤیدیۆکە ببە:

ڕەنگە جیاوازییەکی زۆر کەم لە نێوان وێنەکاندا ببینیت، ئەمەش لێهاتوویی کامێرای مۆبایلی iPhone 11 Pro نیشان دەدات. جیاوازی نێوان وێنەکان لە پاشبەند و لێڵی پشتەوەیدا خۆیان دەبیننەوە، ئەگەر لێڵی پاشبەندی هەر وێنەیەک زیاتر لە ئاستی مامناوەند بوو یاخود لە سووچەکانەوە ناڕێکی هەبوو، ئەوا دەزاندرێت کە بە کامێرای مۆبایلی iPhone 11 Pro چرکێندراوە.

زۆرینەی وێنە بەراوردکراوەکانی نێو ڤیدیۆیەکە خاوەن جیاوازییەکی زۆر کەمن و بگرە هەندێکیان زۆر لێکەوە نزیکن. کامێرای Canon 1DX Mark II لە جۆری دیجیتاڵی تاک هاوێنەیە و نرخی نزیکەی 7,500$ ـە. زۆرچاکە، ڕەنگە بزانیت کە نرخی مۆبایلی iPhone 11 Pro چەندە.

دەتوانیت تۆش لە لێدواندا ڕای خۆتمان بۆ دەرببڕیت سەبارەت بە کامێرای مۆبایلی iPhone 11 Pro.

بۆچونی تۆ