ئامێرە هەمەجۆرەکان
14, کانوونی یەکەم 2023
ئێستا ئەپڵ کەیسی AirPods Pro بە دەرچەی USB-C بە جیا دەفرۆشێت

ئەپڵ دەستی کرد بە فرۆشتنی دووەم نەوەی کەیسی AirPosd Pro بە دەرچەی USB-C. بەڵام نرخی کەم نابێت! نرخی کەیسەکە بە تەنها بریتییە لە 99 دۆلار و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی Magesafe دەکات.
ئەگەر هەموو بەرهەمەکانی دیکەت بە USB-C بارگاوی دەبێتەوە و دەتەوێت بیستۆکەکەتیش بە هەمان کەیبڵ بارگاوی بکەیتەوە، ئەوا بژاردەی کڕینی کەیسەکەی بە تەنها گونجاوتر و هەرزانترە.
ئەپڵ لەگەڵ گۆڕینی دەرچەی بیستۆکەکە، چەند تایبەتمەندییەکی دیکەشی بۆ بیستۆکەکە زیاد کرد، وەک، توانای بەرگەگرتنی باشتری ئاو کە بڕوانامەی IP54 لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری لە تەکنیکی lossless دەکات کاتێک لەگەڵ چاویلکەی زیرەکی Apple Vision Pro پەیوەستی دەکەیت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.