مایکرۆسۆفت 2, تشرینی دووه‌م 2021

مایکڕۆسۆفت 9 یاری دیکە بۆ خزمەتگوزاری Xbox Game Pass زیاد دەکات

مایکرۆسۆفت نوێترین لیستی ئەو یارییانەی ڕاگەیاند کە بۆ خزمەتگوزاری Game Pass لەم مانگەدا بەردەست دەبن.

ئەمانەی خوارەوە لیستی یارییەکانن:

  • یاری Minecraft بۆ (کۆمپیوتەر) – ئێستا بەردەستە.
  • یاری Unpacking لەیەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەیدا لە خزمەتگوزارییەکەش بەردەست دەبێت بۆ (کۆمپیوتەر – کۆنسوڵ – خزمەتگوزاری هەوری xCloud) – ئێستا بەردەستە.
  • یاری It Takes Two بۆ (کۆمپیوتەر – کۆنسوڵ – خزمەتگوزاری هەوری xCloud) – لە رێکەوتی 4ـی مانگ.
  • یاری Kill It with Fire بۆ (کۆمپیوتەر – کۆنسوڵ – خزمەتگوزاری هەوری xCloud) – لە رێکەوتی 4ـی مانگ.
  • یاری Football Manager 2022 لەیەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەیدا لە خزمەتگوزارییەکەش بەردەست دەبێت بۆ (کۆمپیوتەر) – لە ڕێکەوتی 9ـی مانگ. یارییەکی وەرزشییە کە تێیدا دەتوانیت یانەیەکی تایبەتی خۆتت هەبێت و دەست دەگریت بەسەر هەموو کار و بارەکانی یانەکە، بۆ نمونە گواستنەوەی یاریزانان و دانانی تاکتیکی تایبەت بەخۆت و هتد.
  • یاری Football Manager 2022: Xbox Edition بۆ (کۆمپیوتەر – کۆنسوڵ – خزمەتگوزاری هەوری xCloud) – لە رێکەوتی 9ـی مانگ.
  • یاری Forza Horizon 5 لەیەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەیدا لە خزمەتگوزارییەکەش بەردەست دەبێت بۆ (کۆمپیوتەر – کۆنسوڵ – خزمەتگوزاری هەوری xCloud) – لە ڕێکەوتی 9ـی مانگ. یەکێکە لە دڵخوازترین یارییەکانی پێشبڕکێی تڕومبێل لەلای گەیمەران،ئەم جارەیان یارییەکە لە وڵاتی مەکسیکە و بەسەدان ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت و هەروەها یارییەکە جیهانی کراوە دەبێت.
  • یاری Grand Theft Auto: San Andreas – The Definitive Edition لەیەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەیدا لە خزمەتگوزارییەکەش بەردەست دەبێت بۆ (کۆنسول) – لەڕێکەوتی 11ـی مانگ.
  • یاری One Step from Eden بۆ (کۆنسول – کۆمپیوتەر) – لەڕێکەوتی 11ـی مانگ.
بۆچونی تۆ