10
ئەپ و نەرمەکاڵا 4, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپی نیگارکێشی Adobe Fresco بەڕێوەیە بۆ سیستەمی Windows

ئەپی نیگارکێشی Adobe Fresco ئەپێکی نوێی کۆمپانیای Adobe ـییە تایبەت بە نەخشاندنی وێنەکان. بۆ یەکەمجار لە سەرەتای ئەمساڵدا بۆ ئامێری ئایپادی ئەپڵ بەردەستکرا، ئێستاش کۆمپانیاکە نیازی هەیە تاوەکو بۆ ئامێرە کارکردووەکانی سیستەمی Windows ـیشی بەردەست بکات.

لە کۆنگرەی Adobe Max 2019 ـی ئەمڕۆی کۆمپانیای Adobe ـیدا، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە بەمنزیکانە ئەپی Adobe Fresco بۆ ئامێرە کارکردووەکانی سیستەمی Windows زیاد دەکات. هاوشێوەی وەشانی iPad ـی ئەپەکە، ئەمەش خۆڕایی دەبێت بۆ بەژداربووانی خزمەتگوزاری Adobe Creative Cloud و بۆ بەژدارنەبووانی خزمەتگوزارییەکەش نرخی 9.99$ دەبێت بۆ هەر مانگێک.

بە پێی کۆمپانیای Adobe بێت، یەکەم وەشانی ئەپی Adobe Fresco تەنها بۆ تابلێتەکانی جۆری Pen ـی وەک Microsoft Surface Pro و Wacom MobileStudio Pro بەردەست دەکرێت.

هاوشێوەی وەشانی ئایپادی ئەپەکە، ئەم وەشانەش خاوەن سیستەمی هەوری بەرفراوان دەبێت و بەکارهێنەران دەتوانن پەڕگە PSD ـەکان لە نێوان ئەپەکانی Photoshop و Fresco ـدا بەکاربهێنن.

کۆمپانیای Adobe ڕێکەوتی بەردەستکردنی ئەپەکەی بۆ سیستەمی Windows ئاشکرا نەکردووە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ