10
ئای ئۆ ئێس 4, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

بە فەرمی ساڵی داهاتوو ئەپی Adobe Illustrator بۆ ئایپاد بەردەست دەکرێت

ئەمڕۆ چاوەڕوانییەکان بە کۆتا هاتن و لە دوای ماوەیەکی زۆر، کۆمپانیای Adobe ئەپی Adobe Photoshop ـی بۆ ئایپاد بەردەستکرد. کۆمپانیای Adobe هەر بەمەشەوە ڕانەوەستا، بەڵکو ئەپی Adobe Illustrator ـیشی بۆ ئایپاد ڕاگەیاند.

کۆمپانیای Adobe ڕایگەیاند کە لە ئێستادا کار لەسەر گەشەپێدانی ئەپی Adobe Illustrator ـی تایبەت بە دیزاینکردن دەکەن بۆ ئامێری ئایپادی ئەپڵ، هەروەها کۆمپانیاکە دەڵێت لە کۆتاییەکانی ساڵی داهاتوودا ئەپەکە بۆ ئامێرەکە بەردەست دەکرێت. بە هەمان شێوەی ئەپی Photoshop بۆ ئایپاد، ئەپی Illustrator ـیش پشتگیری لە پەڕگەکانی Cloud PSD دەکات و بە شێوەیەکی بەرفراوان دەتوانرێت لە خزمەتگوزاری هەوری ئەپەکەدا هاوبەشی پێبکرێت لە دیسکتۆپ یاخود ئامێرەکانی دیکە.

بە پێی وتەی بەڕێوەبەری مارکێتی کۆمپانیای Adobe، بەڕێز Wayne Hoang بێت، بۆ ماوەیەکی کەمە کۆمپانیاکە کار لەسەر گەشەپێدانی ئەپی Adobe Illustrator بۆ ئایپاد دەکات و ڕەنگە پێشوەختە کاری گەشەپێدانی ئەپەکە تەواو ببێت.

نرخی بەژداربوونی ئەپەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بێگومان دەبێت بۆ بەژداربووانی خزمەتگوزاری Adobe Creative Cloud بە خۆڕایی بێت و ڕەنگە بۆ بەژدارنەبووانی خزمەتگوزارییەکەش نرخی 9.99$ بێت بۆ هەر مانگێک.

ئەمانە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەپی Adobe Illustrator دەبن لە ئایپاددا:

  • Pen Tool: یەکێکە لە بە تواناترین ئامرازەکانی Adobe Illustrator، بەڵام بەکارهێنانی لە وەشانی کۆمپیوتەری ئەپەکەدا قورسە. وا دیارە لە ئایپاد زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت وێنەکانی پێ بنەخشێندرێت.
  • Point Gradient: ئامرازی Point gradient بە Freeform gradient ـیش ناودەبرێت لە وەشانی کۆمپیوتەری ئەپەکەدا. بەکاردێت بۆ نەخشاندنی وێنەکان بە ڕەنگە تێکەڵاوەکان.
  • Construction Guides: ئەم ئامرازە ئێجگار ناوازەیە بە لای ئێمەوە. دەتوانرێت نەخشێندراوت لە ڕێگەی وێنە هاوردەکراوەکانەوە بۆ بکێشێت و ئەوکات تەنها دەمێنێتەوە سەر ئەوەی کە بۆیەیان بکەیت.
  • Pattern And Radial Repeat: ئەم ئامرازە توانای هەیە نەخشێندراوەکان دووبارە درووست بکاتەوە بۆ چەند جارێک.
  • Symmetry: ئەم ئامرازە دەتوانێت وێنەکان پەیوەستی یەکتر بکات.
  • Clipping Masks: لە ڕێگەی کامێراوە وێنە دەچرکێندرێت و بۆ پاشبەندی نەخشێندراوەکان بەکاردەهێندرێت.
  • Text Tools: لە ڕێگەی ئەم ئامرازەوە نووسین بۆ سەر وێنەکان زیاد دەکرێت و دەتوانرێت یەکێک لە 17,000 فۆنت بۆ نووسینەکان هەڵبژێردرێن.
سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ