ڕێدمی 20, تشرینی دووەم 2023

مۆبایلی Redmi Note 13R Pro لە چین نمایش کرا

دوابەدوای نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 13 لە چین، ڕێدمی مۆبایلێکی دیکەی بۆ زنجیرەکە بە ناوی Redmi Note 13R Pro زیاد کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە لە شێوەی چاڵی ڕوونمادا. چیپسێتی MediaTek Dimensity 6080 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە لەگەڵ کامێرای قووڵی 2 مێگاپێکسڵی.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات هەیە. نرخی دەستپێکی بۆ مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 280 دۆلار. پێشبینی دەکرێت ئەم مۆبایلە لە ژێر ناوی Poco X6 Neo بە کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵی بۆ بازاڕەکانی هیندستان بەردەست بکرێت.

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ