هەواڵ 7, کانوونی یەکەم 2023

هواوەی لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە کۆنگرە دەبەستێت و تابلێت نمایش دەکات

هواوەی وادەی کۆنگرەی داهاتووی خۆی ئاشکرا کرد و کۆنگرەکە لە ڕۆژی 12 ئەم مانگە و لە دوبەی بەڕێوە دەچێت. لە کۆنگرەکەدا چاوەڕوان دەکرێت هواوەی تابلێتی MatePad Pro 13.2 یاخوود MatePad Pro 11 2024 یان هەردووکیان نمایش بکات. هەروەها تیزەرەکە ئاماژەی بە ئامێرێک کردووە لە بەشی سەرەوە دەستە ڕاست کە دیار نییە چ ئامێرێکە بەڵام پێشبینی دەکرێت هێدفۆن یاخوود ئامێرێکی دیکەی زیرەک بێت بە سیستەمی وەگەڕخەری Harmony OS ـەوە.

تابلێتی MatePad Pro 13.2 بە چیپسێتی Kirin 9000S بەهێز کراوە و 1 تێرابایت بیرگە و 16 گێگابایت ڕامی هەیە لەگەڵ ڕوونمایەک بە تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و پاترییەکی قەبارە گەورە و بارگاوی کەرەوەی 88 وات.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ