10
هەواڵ 19, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

سەپاندنی سزاکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیای هواوەی بۆ 90 ڕۆژی دیکە دواخرایەوە

حکومەتی ئەمریکا مۆڵەتی 90 ڕۆژی دیکەی دیکەی دایەوە کۆمپانیای هواوەی چینی تاوەکو مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بکات و لەو ماوەیەدا سزاکانی لەسەر هەڵدەبەسترێت.

لە ناوەڕاستەکانی ئەمساڵدا، حکومەتی ئەمریکا کۆمپانیای هواوەی و نزیکەی 70 کۆمپانیای دیکەی چینی خستە لیستی ڕەشەوە و مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لێ قەدەغە کران، بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بەسەر ڕاژەکانی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکاوە. بەڵام لە دوای ئەم سزادانە، حکومەتی ئەمریکا سزاکانی سەر هواوەی وەستاند و مۆڵەتی 90 ڕۆژی دا بە کۆمپانیا چینییەکە تاوەکو مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا بکات. بەڵام ئەم مۆڵەتە لە مانگی 8 ـی ئەمساڵدا کۆتایی هات.

ئێستاش حکومەتی ئەمریکا چانسێکی دیکەی دایەوە بە کۆمپانیا چینییەکە، تاوەکو درێژە بدات بە مامەڵە و بازرگانی کردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان. ئەم مۆڵەتە 90 ڕۆژییە لە ڕێکەوتی 16 ـی 1 ـی ساڵی داهاتوودا بە کۆتا دێت.

بەخشینی ئەم مۆڵەتە نوێیە لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە بە کۆمپانیای هواوەی چینی، لە کاتێکدا دێت کە هێشتا ئەمریکا و چین پێکەوە مامەڵەی بازرگانی دەکەن. دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشنیازی کردووە کە چارەنووسی کۆمپانیای هواوەی لەسەر پەیوەندی بازرگانی ئەمریکا و چینەوە بەندە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ