ئۆنەر 1, ئەیلوول 2023

ئۆنەر مۆبایلێکی چەماوەی لە شێوەی جانتای ئافرەتان نمایش کرد : نوێکراوەتەوە

 

تاوەکو ئێستا ویستووتە مۆبایلەکەت و جانتاکەت تێکەڵ بکەیت بۆ یەک ئێکسسواراتی شیک و کارا؟ ئۆنەر ئەم کارەی کردووە بە مۆبایلێکی نوێی چەماوە لە شێوەی جانتا بە ناوی V Purse.

بەڵام ئەمە مۆبایلە و ناتوانیت شتومەکی تێدا هەڵبگریت، بەڵکو لە شێوەدا وەکو جانتایەک وایە و دەتوانیت لە شانی بکەیت. مۆبایلەکە زۆر تەنکە و ئەستووریەکەی تەنها 9mm ـە کاتێک داخراوە.

لە بەشی دەرەوەی مۆبایلەکە چەندین AOD(Always on display) بوونیان هەیە بۆ جوانتر کردنی ئەو خشڵ و زنجیرانەی کە پێوەی کراون.

ئەم مۆبایلە بەرگەی 400,000 کرانەوە و داخران دەگرێت.

ڕوونمای سەرەکی مۆبایلەکە قەبارەی 6.45 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2348×1088 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,600 نیت، کاتێک مۆبایلەکە دەکەیتەوە دەبێتە ڕوونمایەکی 7.7 ئینج بە ڕوونی 2348×2016 پێکسڵ و هەمان تایبەتمەندییەکانی دیکەی ڕوونمایەکەی تر.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانیشی بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ هەیە، لەگەل کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵی.

چیپسێتی Snapdragon 778G لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات هەیە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 822 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 905 دۆلار.

 

نوێکراوەتەوە: تایبەتمەندی و نرخی مۆبایلەکە ئاشکرا کرا.

سەرچاوە GSM Arena Gizmo China
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ