گەرمترین 25, تشرینی دووه‌م 2019

هواوەی لاپتۆپی MateBook Dـی 14 و 15 ئینجی بە پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ و ڕایزن نمایشکرد

لەگەڵ ڕاگەیاندنی تابلێتی ناوازەی مەیت پاد پڕۆ، کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە ڕکابەرێکی دیاری ئایپاد پڕۆی ئەپڵ، ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی لە کۆنگرەیەکی تایبەت لە شەنگهای لە چین زنجیرەیەکی نوێی لاپتۆپی بەناوی MateBook D 14 و MateBook D 15 نمایشکرد.

هەروەکو لە ناوەکانیانەوە دیارە، جیاوازی نێوان ئەم دوو مۆدێلە تەنها قەبارەی ڕوونماکانیانە کە یەکێکیان 14 ئینجە و هی برا گەورەکەیشی 15.6 ئینجە. هەروەک بە هۆی بوونی بژاردەی پڕۆسێسەری ڕایزن و ئینتێڵ جیاوازی تریش لەم دوو مۆدێلە دروست دەبن.

لە سەرەتاشدا، بە هەرزانترینی ناو ئەم زنجیرەیە دەست پێدەکەین، کە لاپتۆپی Huawei MateBook D 14 Ryzen Editionـە و نرخی نزیکەی 570 دۆلارە. بێگومان لاپتۆپەکە ڕوونمایەکی Full HD بە ڕوونی 1920×1080 پێکسڵ لە جۆری IPS لە خۆی دەگرێت. تەنکی لێوارەکانی تەنها 4.8 ملی مەترە و ڕێژەی ڕوونمای لە لاشەکەیدا دەگاتە 84%.

لە ڕووی ناوەڕۆکەوە، جۆری Huawei MateBook D 14 Ryzen Edition خاوەنی پڕۆسێسەری Ryzen R5ـە و ڕامی 8 و بیرگەی 512 گێگابایتە. هەروەها جۆری 16 گێگابایت ڕامیش لەم مۆدێلەیان بەردەستە کە نرخەکەی دەگاتە 610 دۆلار.

سەبارەت بە جۆری MateBook D 14 Intel edition کە ئەم جۆرە Core i5 یان Core i7ـی نەوەی دەیەمیان لەسەرە، بە ڕامی 8 و 16 گێگابایت و بیرگەی ناوخۆیی 512 گێگابایتی SSD. لە ڕووی گرافیکیەوە، هەموو جۆرەکان خاوەنی گرافیکی Nvidia MX250ـن. نرخەکانی ئەم مۆدێلە بەم شێوەیەیەن:

  • بۆ جۆری Core i5/ Ram 8 نرخی 740 دۆلارە.
  • بۆ جۆری Core i5/ Ram 16 نرخی 780 دۆلارە.
  • بۆ جۆری Core i7/ Ram 16/ 512GB نرخی 920 دۆلارە.

لە ڕووی بارگاویکردنەوە، مۆدێلی MateBook D 14 توانای هەیە تا 65 وات خێرا بارگاوی ببێتەوە و پاتریەکەی 56 واتە، و ئەستوری 15.9 ملی مەترە و کێشی 1.38 کیلۆگرامە.

هەروەکو پێشتر ئاماژەمان پێدا، جۆری MateBook D 15 لەم زنجیرەیە بوونی هەیە، کە هەمان لاپتۆپە، بەڵام بە بوونی ڕوونمایەکی گەورەترەوە. ڕوونماکەی 15.6 ئینجە و ئەستووری 16.9 ملی مەترە و کێشەکەی 1.62 کیلۆگرامە.

لە ڕووی نرخەوە، MateBook D 15 نزیکە لە جۆری 14 ئینجیەکەی، بەڵام بژاردەی بیرگەی ناوخۆیی زیاتر بەردەستە بۆ ئەم مۆدێلە و پاتریەکەی تەنها 42 واتە. بۆ جۆرەکانی ڕایزن بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

  • پڕۆسێسەری Ryzen R5 + Ram 8 + 256 SSD + 1 TB HDD نرخەکەی 570 دۆلارە.
  • پڕۆسێسەری Ryzen R5 + Ram 16 + 256 SSD + 1 TB HDD نرخەکەی 610 دۆلارە.

بۆ ئەو جۆرەیشی کە پڕۆسێسەری ئینتیڵی لەسەرە بەم شێوەیەیە:

  • پڕۆسێسەری Core i5 + Ram 8 + 256 SSD + 1 TB HDD نرخەکەی 755 دۆلارە.
  • پڕۆسێسەری Core i5 + Ram 16 + 256 SSD + 1 TB HDD نرخەکەی 795 دۆلارە.
  • پڕۆسێسەری Core i7 + Ram 16 + 256 SSD + 1 TB HDD نرخەکەی 935 دۆلارە.

لاپتۆپەکان لە لاتەنیشتی ڕاست خاوەنی 2 دەرچەی USB 2.0 و Audio Jack 3.5mmـن و لە لاتەنیشتی چەپیش خاوەنی HDMI و USB 3.0 و دەرچەیەکی Type-Cـن.

شایەنی باسە، هەردوو مۆدێلەکە، MateBook D 14 و MateBook D 15 لە 12-12 دەست بە فرۆشتنیان دەکرێت.

تاگەکان Huawei MateBookD
بۆچونی تۆ