10
ئەندرۆید 26, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

لیستی ئەو مۆبایلانەی Honor کە وەشانی Android 10 ـیان پێدەگات

لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە شاری بەیجینی وڵاتی چین و لە پاڵ نمایشکردنی مۆبایلەکانی Honor V30 و Honor V30 Pro و کاتژمێری زیرەکی Honor MagicWatch 2 ـدا، کۆمپانیای ئۆنەر لیستی ئەو مۆبایلانەی خۆیشی ئاشکراکرد کە وەشانی Android 10 ـیان بۆ ڕەوانە دەکات.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕووکاری Magic UI 3.0 ـی بنچینەکراو لەسەر وەشانی نوێی Android 10 ڕەوانەی ژمارەیەک مۆبایلی خۆی دەکات. خۆشحاڵانە، ژمارەیەک مۆبایلی کۆنیش لە لیستەکەدا بوونیان هەن. ئەمانە لیستی مۆبایلەکانن و پێکدێن لە 13 دانە:

  • Honor 10
  • Honor V10
  • Honor 8X
  • Honor 9X
  • Honor 9X Pro
  • Honor 10 Lite
  • Honor 20s
  • Honor 20 Lite
  • Honor 20
  • Honor 20 Pro
  • Honor 20i
  • Honor V20
  • Honor Magic 2

کۆمپانیا چینییەکە ڕێکەوتی ڕەوانەکردنی وەشانەکەی بۆ ئەو مۆبایلە ناوبراوانە ئاشکرا نەکرد، تەنانەت ئاشکراشی نەکرد کە ئاخۆ مۆبایلی دیکە بۆ لیستەکە زیاد دەکرێت یاخود نا، بەڵام چاوەڕێ ناکرێت ڕەوانەکردنی ماوەیەکی زۆر بخایەنێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ