مۆبایل و تابلێت 26, تشرینی دووه‌م 2019

مۆبایلەکانی Honor V30 و Honor V30 Pro بە پڕۆسێسەری Kirin 990 و پشتگیری لە 5G ـییەوە نمایشکران

لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە شاری بەیجینی وڵاتی چین، کۆمپانیای ئۆنەری سەر بە کۆمپانیای هواوەی چینی، یەکەمین مۆبایلەکانی پشتگیر لە 5G ـی خۆی بە ناوەکانی Honor V30 و Honor V30 Pro ـی بە پڕۆسێسەری Kirin 990 و زیاترەوە نمایش کردن.

مۆبایلەکانی Honor V30 و Honor V30 Pro خاوەن ڕوونمایەکی گەورەن بە قەبارەی 6.57 ئینج لە جۆری LCD و بە ڕوونی +Full HD. ئۆنەر هەر زوو دەستپێشخەری کرد و کامێراکانی پشتەوەی لەم دوو مۆبایلەدا بە هەمان شێوەی کامێراکانی Galaxy S11 ڕێکخستووە، کە لە ڕێندەرەکاندا بینیمان. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێران و لە پێشەوەش خاوەن 2 کامێران کە لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکانیان جێگیر کراون. پڕۆسێسەری Kirin 990 ـی لەسەر جێگیر کراون و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکەن بە توانای 40 وات. هەردوو مۆبایلەکە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Honor V30:

  • ڕوونماقەبارە: 6.57 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (HiSilicon Kirin 990 (7 nm.
  • گرافیک: Mali-G76 MP16.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.9 میلیمەتر.
  • کێش: 213 گرام.
  • پاتری: 4,200 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 40 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 40 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە:  5G – LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: شین – سپی – ڕەش – پڕتەقاڵی.
  • سیستەمی کارپێکەر: Magic UI 3 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: دەست پێدەکات لە 470$.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Honor V30 Pro:

  • ڕوونماقەبارە: 6.57 ئینج. جۆر: LCD. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: (HiSilicon Kirin 990 (7 nm.
  • گرافیک: Mali-G76 MP16.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.8 میلیمەتر.
  • کێش: 206 گرام.
  • پاتری: 4,100 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 40 وات.
  • کامێرای پشتەوەسەرەکی: 40 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.6 و لە جۆری Wide. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Telephoto.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 32 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.0. دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
  • دەرچە: USB-C.
  • ڕایەڵە: LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
  • سیمکارت: دوانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: شین – سپی – ڕەش.
  • سیستەمی کارپێکەر: Magic UI 3 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • نرخ: دەست پێدەکات لە 555$.

نرخەکان

مۆبایلی Honor V30:

  • ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 470$.
  • ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 525$.

مۆبایلی Honor V30 Pro:

  • ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 555$.
  • ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 600$.

لە ڕێکەوتی 5 ـی مانگی داهاتووەوە داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینیان بەردەست دەبێت و 7 ڕۆژ دواتر لە بازاڕەکانی وڵاتی چیندا بەردەست دەکرێن.

سەرچاوە The VergeGSMArena
بۆچونی تۆ